ڕاستیەکان تەنیا پاڵپشتی پارتی ئازادیی کوردستانن
رۆژی 16 نۆڤامبری 2016، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، لە دووا دانیشتنیدا، حوکمی ئێعدامی بۆ تاوانبار "رەحیم مەسفایی"، بڕییەوە.
رەحیم مەسفایی بەکرێگیراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدرانی ئێران، ئێوارەی رۆژی 23 سێپتامبری 2015 لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا، لە سەنگەرەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە مێحوەری رۆژاوای کەرکووک، 3 پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستانی؛ تێرۆر کرد.
هەڤاڵان: مەهدی یارمحەمەدی (کارزان) فەرماندەی دەستە، بەهمەن یاری (بەدرە)، ئەڵڵانوور ئەندووز (ئەرکان)، لەو کردەوە تێرۆریستییەدا شەهیدوون.
کۆمیتەی راگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان، راگەیەنداروێک لەو بارەیەوە دەر دەکا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی راگەیاندن
29 گەڵاڕێزانی 2716
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر