پێشمەرگە ناوچەکەی رزگار کردەوە
ئاڵای کوردستان و خاچی مەسیحییەکان، لەسەر کۆنترین کڵێسای شارەدێی بەحزان و دەوروبەری، بەرز دەکرێتەوە.
کڵێسای مارگۆرگیس لە بەحزان لە پارێزگای نەینەوا، کۆنترین کڵێسای ناوچەیەکە و یەکێیشە لە کۆنترین کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا.
دوای بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و خاچی مەسیحییەکان لەسەر کڵێساکە، هاووڵاتییانی مەسیحیی کەوتنە شایی و و خۆشی دەربڕین،چونکە زیاتر لە دوو ساڵ بوو ناوچەکانیان داگیر کرابوو.
لە میانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شارەدێی بەحزان و باشیک و دەیان گوند و ناوچەی دیکەیان لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەدا رزگار کردەوە.
هەفتەی رابردوو، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شارەدێی باشیک وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا دڵنیایی دا مەسیحی، عەبەر، تورکمان و کوردانی موسڵمان، ئیزدی و شەبەک، کە پێشمەرگە لە ناوچەکانیان ناکشێتەوە.
دانیشتووانی هەردوو شارەدێی بەحزان و باشیک لە کوردانی ئێزدی و شەبەک و مەسیحیی پێک دێن.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر